بەرێوبەرایەتی سایلۆی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ جوتیارانی
سنووری گوێر و دیبەگە بڵاوکردەوە و لە وەرگرتنی گەنمەکانیان لەم هەفتەیەدا ئاگاداری
کردوونەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی تەموز، سایلۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا
رایگەیاند: بڕیارە سبەینێ دووشەممە ١٣ی تەموز، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بۆ ئەو جوتیارانە
دەستپێبکات کە نۆرەکانیان دەکەوێتە رۆژانی ١٣، ١٤ و ١٥ی ئەم مانگە.
سایلۆی هەولێر داواشی لەو جووتیارانە کرد لە کاتی دیاریکراودا
سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بە مەبەستی رادەستکردنی بەرهەمەکانیان.
باسی لەوەشکردووە: لە ئێستا سیستمی نۆرەگرتن کراوەیە بۆ ئەو
جووتیارانەی کە تا ئێستا نۆرەیان نەگرتووە و دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
هاوکات پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی
کوردستان بەردەوامیی هەیە و بەپێی دوایین ئامارەکان تا رۆژی هەینی ١٠ی تەموزی ٢٠٢٦،
بڕی گشتیی گەنمی وەرگیراو گەیشتووەتە ٣٣٢ هەزار و ٩١٠ تۆن، ئەو بڕە گەنمە دەکاتە دەکاتە
رێژەی ٨٦%.