دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای بازیان روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا و بە هۆیەوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداوە و ٣ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
یەک شەممە، ١٢ تەمووز ٢٠٢٦، ئۆتۆمبێلێکی جۆری كادیلاک كه له چه‌مچه‌ماڵه‌وه به ئاڕاسته‌ی سلێمانی رۆیشتووە، له نزیک كۆمه‌ڵگه‌ی (ئه‌ڵایی) و له نزیک ڕێگای ڕۆیشتن بۆ گوندی دێلێژه، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و چووه‌ته سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر، له ئه‌نجام دا خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری سووته‌مه‌نی و پاشانیش خۆی به ئۆتۆمبێلێکی دیكه له جۆری پڕۆتۆندا كێشاوه.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لە دەستداوە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانیە و سێ کەسی دیکەش کە بریندارن رەوانەی نەخۆشخانە کراون.