بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم ١٠ هاوڵاتی دەستگیر دەکات

‌وێنەکە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم بڵاوکراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا دەستگیرکردن ١٠ هاوڵاتی راگەیاند بە تۆمەتی راوماسیکردن بە "شێوەیەکی نایاسایی".

یەک شەممە، ١٢ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمدا هاتووە "لە ڕێکەوتی ١٠-٧-٢٠٢٦،  لە کاتژمێر ٧:٠٠ ئێوارە، کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئازادی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاکرێ، لە خاڵی باکرمان، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی چاودێری و جێبەجێکردنی یاسا، توانییان ١٠ هاوڵاتی دەستبەسەر بکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکی ڕاوکردنی ماسی بوون، بە بەکارهێنانی ماددەی ژەهراوی".

"لە دوای دەستبەسەرکردنیان، دۆسیەی یاسایی تایبەت بە کەیسەکە بۆیان کراوەتەوە و نێردران بۆ دادگای ئاکرێ، هەروەها بە بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاکرێ، هەموویان بەندکران"، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم وا دەڵێت.

بەڕێوبەرایتیەکە لە راگەیاندراوەکەیدا  ئاماژەی بەوەشکردوە کە دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان " دەستبەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ تۆمەتباران کرایەوە و رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاکرێ کران".




PM:02:46:12/07/2026