هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکووک دوو مێردمنداڵیان دەستگیرکرد کە هەستاون بە ڕفاندن، دەستدرێژیکردنە سەر و کوشتنی کچێکی تەمەن سێ ساڵان لە شارەکەدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تۆمەتبارەکان دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، بە مەبەستی شاردنەوەی کارەکەیان تەرمی منداڵەکەیان فڕێداوەتە ناو مەلەوانگەیەک لە گەڕەکی حوزەیرانی شاری کەرکووک.
لە ئێستادا هەردوو مێردمنداڵە دەستگیرکراوەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر و گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان و دادگا کراون.