کەشناسی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما تا ٦٢ پلەی سیلیزی بەرز ببنەوە. هاوکات کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە.

سلێمان عه‌بدوڵا مامۆستاى به‌شى جوگرافیا له‌زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ئاشكرایكرد: شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه‌و دوشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو، پله‌كانى گه‌رما زۆر به‌رزده‌بێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌به‌ر سێبه‌ر، پله‌ى گه‌رما ٥٠ تێده‌په‌ڕێنێت‌و له‌به‌ر هه‌تاویش ئه‌و پله‌یه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته‌ نزیكه‌ى ٦٢ پله‌ى سیلیزیى.

هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێڕاییەکەشی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت کە لە نێوان (١٠ - ٢٠) کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا. هاوژان لەگەڵ ئەمەشدا، مەودای بینین لە نێوان (٨ - ١٠) کیلۆمەتردا دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لەو ڕێژەیەی دوێنێ تۆمارکراون.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە سیلیزی:

هەولێر: ٤٤

سلێمانی: ٤٢

دهۆک: ٤٣

هەڵەبجە: ٤٥

کەرکووک / گەرمیان: ٤٦

چەمچەماڵ: ٤٤

زاخۆ: ٤٣

ئاکرێ: ٤٣

سۆران: ٤٢

پیرمام: ٣٩

حاجی ئۆمەران: ٣٤

بۆ سبەی سێشەممە، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە لە کاتەکانی بەیانییەوە تا دوای نیوەڕۆ. ئاراستەی با وەک خۆی بە باکووری ڕۆژئاوا دەمێنێتەوە و خێڕاییەکەی کەمێک زیاد دەکات بۆ (١٠ - ٢٥) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مەودای بینین کەم ببێتەوە بۆ نێوان (٦ - ٨) کیلۆمەتر. هاوکات پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ئەمڕۆ، بە (١ - ٢) پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە سیلیزی:

هەولێر: ٤٢

سلێمانی: ٤٠

دهۆک: ٤٢

هەڵەبجە: ٤٤

کەرکووک / گەرمیان: ٤٥

چەمچەماڵ: ٤٢

زاخۆ: ٤٣

ئاکرێ: ٤٣

سۆران: ٤٠

پیرمام: ٣٨

حاجی ئۆمەران: ٣٢




AM:11:06:13/07/2026