ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا سەبارەت بە کوشتنی ژنێکی کورد و باوکی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە.
دوو شەممە، ١٣ تەمووز ٢٠٢٦، لە هەواڵەکەدا هاتووە "دوێنێ لە شاری مەریوان پیاوێک بە چەک هاوژین و خەزووری کوشتووە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە".
بەپێی زانیارییەکان دوای رووداوەکە تەرمی قوربانییەکان گواستراوەتەوە بپ پزیشکی دادی مەریوان.
بەپێی ئامارەکانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی ئێران، لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا ٤٥ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەهۆی توندوتیژیی خێزانییەوە کوژراون.