لیستی مووچەی مانگی حوزەیران بڵاودەکرێتەوە


وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە رۆژی چوار شەممە (١٥ تەمووز) دەست بە دابەشکرنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران دەکرێت

دوو شەممە، ١٣ تەمووز ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە ماوەی سێ رۆژدا و لە رۆژدانی چوار شەممە، پێنج شەممە، شەممە، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەم شێوەیەیە:

چوارشەممە، ١٥-٧-٢٠٢٦: 

 - کەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
-  زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاباران
- خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،
- وەزارەتی تەندروستی 
-  وەزارەتی پەروەردە

 پێنج شەممە، ١٦-٧-٢٠٢٦:

- وەزارەتی ناوخۆ
- وەزارەتی داد
- وەزارەتی دارایی و ئابووری
- وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
- وەزارەتی کارەبا
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- وەزارەتی کشتوکاڵ
- وەزارەتی بازرگانی
- وەزارەتی گواستنەوە
- وەزارەتی پلاندانان
- وەزارەتی رۆشنبیری
- وەزارەتی ئەوقاف
- وەزارەتی شەهیدان
- سەرۆکایەتیی هەرێم
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان
- سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران
- دەستەکانی دەستپاکی، ژینگە، مین، وەبەرهێنان، مافی مرۆڤ
- فەرماندەیی زێرەڤانی و هێزی فریاکەوتن
-  دیوانی چاودێریی دارایی
- ئەنجوومەنی دادوەری

 شەممە، ١٨-٧-٢٠٢٦

- پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)
- ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش
- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان
- فەرماندەیی دەڤەری ١ و ٢
 




PM:06:42:13/07/2026