بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما لە سەرانسەری هەرێم بە ڕێژەیەکی کەم نزم دەبنەوە.
کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٦، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ١٠ تا ١٥ کلومەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. مەودای بینین لە نێوان ٩ بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت و پلەکانی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ (١ بۆ ٢) پلە نزم دەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان. ئاراستەی با هەر بە شێوازی باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. مەودای بینین کەمێک کەم دەبێتەوە بۆ ٨ تا ٩ کیلۆمەتر، هەروەها پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێکی دیکە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٤٢ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٤٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤١ پلەی سیلیزی
ئاکرێ:٤١ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ٤٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:٣٣ پلەی سیلیزی