لە شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەنجێکی ٢٢ ساڵ دوای گیان لەدەستدانی بە رووداوی هاتووچۆ و ئەندامەکانی جەستەی دەبەخشرێتە سێ هاوڵاتی دیکە.
سێ شەممە، ١٤ تەمووز ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکان سمکۆ گوڵچینی، تەمەن ٢٢ ساڵ، دوای ئەوەی بە رووداوی هاتووچۆ لە رێگای سەقز- بۆکان مێشکی لەکارکەوت، بە رەزامەندیی پێشوەختە و بڕیاری خێزانەکەی، ئەندامانی جەستەی بەخشرانە ئەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی.
هەردوو گورچیلە و جگەری سمکۆ گوڵچینی، دراوەتە سێ نەخۆش کە ماوەیەکی زۆر بوو لە نۆرەی چاندنی ئەندامی جەستەیاندا بوون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی تەندروستی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، ئێستا نزیکەی ٢٥ هەزار نەخۆش لە لیستی چاوەڕوانیدان بۆ وەرگرتنی ئەندامی جەستە، لە کاتێکدا ساڵانە تەنیا نزیکەی ٨٠٠ کەس ئەندامەکانی جەستەیان دەبەخشن.