بەپێی زانیارییەکانی دەست سپی میدیا کەوتووە لە ئێستادا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی رابردوو نرخی پووشی موبەریدە گران بووە.
چوار شەممە، ١٦ تەمووز ٢٠٢٦، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دوو جۆر پووشی موبەریدە هەیە، جۆرێکیان کە لە وردەدار دروست دەکرێت و نرخی ٣ دانەکەی نزیکەی ١٠ هەزار دینارە، بەڵام جۆری نوێی کارتۆنیکە بۆ موبەریدە مۆدێل نوێیەکان بەکاردێت لە ٢٠ هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و تا دەگاتە ١٠٠ هەزار دینار.
پێشتر نرخی سێ دانە پوشی کارتۆنی قەبارەی ٤.٥ـی بەنرخی ٣٥ هەزار دینار بوو ئێستا نرخەکەی بوە بە ٥٠ هەزار دینار، قەبارەی ٥.٥ـی لە ٥٠ هەزار دینارەوە بۆ ٧٥ هەزار دینار بەرزبۆتەوە.