"شەرمەزاریە جیهان بێدەنگه بەرامبەر سوكایەتی بەپێغەمبەری ئیسلام"

لەبەیاننامەیەكدا یەكێتـی جیهانی زانایانی مسوڵمان هۆشداری دەدا لەبەردەوامی سوكایەتی بەپێغەمبەری ئیسلام محمد (د.خ) و ئاینەكەی و ئوممەتی ئیسلامی، بۆ ئەم مەبەستە داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات كەیاسایەك دەربكات كەرێگر بێت لەسوكایەتی پێ كردن بەپێغەمبەران و ئاینەكان، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەگەلانی مسوڵمان دەكات خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدەن بۆ نارەزایی دەربڕین بەرانبەر بەو سوكایەتیانەی كەبەپێغەمبەرو پەیامەكەی  دەكرێت.

ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیە:

یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان هەست بەوە دەكات كەعەرەقەی شەرمەزاری بەناوچاوی هەموو جیهانەوە دەبینێت  بەهۆی بێدەنگیان بەرامبەر بەئەو شەپۆلە هێرشانەی كە كات ناكاتێك دەكرێتە سەر ئاینە ئاسمانیەكان و پێغەمبەرەكانیان، لەبەرامبەر ئەمانەشدا باس لەئازادی بیرورا دەكەن، لەكاتێكدا ئەوانەی كەپشتیوانی لەم سوكایەتیانە دەكەن، خۆیان رازی نابن سوكایەتی لەو جۆرە بەخۆیان بكرێت، ئەگەر سەیری دەستوری زۆربەی وڵاتانی جیهان بكەین، هەزاران یاسا دەبینیت، كەرێگە دەگرن لەوەی كەسوكایەتی بەكەسەكان و دەزگاو لایەنە جۆربەجۆرەكان بكرێت، بەڵام زۆربەیان بێدەنگن لەئاست سوكایەتی بەئاین و پێغەمبەرەكانی خواو كتێبەكانیان.
یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لەبەرامبەر بەردەوامی سوكایەتی بەپێغەمبەری ئیسلام و دووبارە بونەوەی جەخت دەكاتەوە لەسەر :
یەكەم: یەكێتیەكەمان بەتوندی ئیدانەی رۆژنامەی (شارلی ئیبدۆ) دەكات كەجارێكی تر ئەو وێنانەی بڵاوكردەوە كەسوكایەتیە بۆ پێغەمبەرو پەیامەكەی ، ئەمە لەكاتێكدایە كەئێمە پشتیوانیمان لەو رۆژنامەیە كردو ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستیەمان كرد كەلەدژیان كرابوو، هۆشداریش دەدەین لەوەی ئەم كارانە زیاتر دەبێتە مایەی بروەدان بەتوندڕەوی ، هیچ كەسێكی خاوەن عەقڵیش نابێت پەنا بەرێت بۆ ئاژاوە نانەوە، لەكاتێكدا كەدیعایەی ئازادی رادەربڕین و پاراستنی بیروباوەڕی ئازادی بكات.
دووەم: یەكێتی جیهانی زانایان داوا لەگەلانی مسوڵمان دەكات كەبەردەوام بن لەرێكخستنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە، بۆئەوەی ئەمە ببێتە هەڵوێستێكی گەورەی مسوڵمانان لەبەرامبەر ئەو سوكایەتیانە كەبەپێغەمبەرەكەیان دەكرێت، یان بەرامبەر هەر ئاینێكی تر بكرێـت.
سێیەم: یەكێتیەكەمان داوا لەحكومەتەكانی جیهانی ئیسلامی دەكات كەبێنە سەرخەت و داوا لەنەتەوە یەكگرتوەكان بكات كەیاسایەكی نێودەوڵەتی دەربكەن كەرێگە بگرێت لەسوكایەتی بەئاین و پێغەمبەران.
چوارەم: یەكێتیەكەمان داوا لە گوتاربێژو زانایانی ئاینی دەكات كەخەڵك رێنمایی بكەن بۆ رێگەی راست، بەڵام بەبێ زیادەرەوی وشلگیری  
پێنجەم: یەكێتیەكەمان سوپاسی هەموو ئەوانە دەكات كەلەگەڵ راستیدا بون و ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر ئەو سوكایەتیانە، داوا لەئازادیخوازانی جیهانیش دەكات كەهەڵوێستی مرۆڤ دۆستانەو عەدالەتخوازانەیان هەبێت.

17-1-2015



     ئەمینداری گشتی                                                        سەرۆك
   د. عەلی قەرەداغی                                                    د. یوسف قەرزاوی





PM:01:44:17/01/2015