گەنم دزەکان لە کەرکوک خاوەن باخێک دەکوژن و هەڵدێن

‌ستار جەبار، خاوەن مالەکە

شەوی رابردوو لەگوندی (عوسمان لەک)ی سنوری ناحیەی لەیلان، دوو دز بە ئۆتۆمبێلێکی پیکاب جۆری دێر، چەند فەردە گەنمی ماڵێک دەدزن.

دوای ئەوەی خاوەن ماڵ بە ناوی (ستار جەبار) تەقەیان لێدەکات، دزەکان هەڵدێن و لەسنوری خدربڵاخ وەردەگەڕێن.

سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی لەیلان رایگەیاند: کاتێک (ستار) و شوانەکەی دەگەنە سەریان، دزەکە تەقە دەکات، (ستار)ی خاوەن ماڵ دەکوژێت و شوانەکەشی بریندار دەکات.

پاشان دزەکان بە ئۆتۆمبێلی قوربانییەکە هەڵدێن و ئۆتۆمبێلەکەی خۆشیان جێدەهێڵن.




AM:10:37:15/07/2026