بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی خۆی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای
ئەمرۆ و سبەی بڵاوکردەوە. بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمانی هەرێم بە ساماڵی دەمێنێتەوە
و پلەکانی گەرماش گۆڕانکاریی جیاواز بەخۆیانەوە دەبینن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمانی
هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەی
لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان (٥ - ١٠) کم لە کاتژمێرێکدا، لە هەندێک کاتیشدا چالاک دەبێت
بۆ سەرووی (٢٠) کم لە کاتژمێرێکدا. مەودای بینین لە نێوان (٨) بۆ (٩) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ
نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، کە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
هەولێر: ٤٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤١ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٤ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٣ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ٤٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣٣ پلەی
سیلیزی
بۆ سبەی پێنجشەممە،
ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە. ئاراستەی با هەر بە شێوەی باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت، بەڵام
خێراییەکەی کەمێک زیاد دەکات و دەبێتە مامناوەند لە نێوان (١٠ - ٢٠) کم لە کاتژمێرێکدا.
مەودای بینین باشتر دەبێت و دەگاتە (٩) بۆ (١٠) کم.
هاوکات پێشبینی دەکرێت
پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە ببینن، کە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو
بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: ٤٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٤ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٤٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٣ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ٤٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣٣ پلەی
سیلیزی