وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، شۆڕش ئیسماعیل لە لێدوانێکدا زانیاری سەبارەت بە رووداوێکی کوشتن ئاشكراکرد و دەڵێت "لە شەڕی دووبردا ژنێک کوژراوە".
چوار شەممە، ١٥ تەمووز ٢٠٢٦، سەبارەت بە رووداوەکە وتەبێژی پۆلیسی راپەڕینیش رایگەیاند "ڕووداوەڪە لە کاتێڪدا ڕوویداوە هاوسەری ژنەکە لەگەڵ برایەکی خۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا ڕوویداوە، یەکێک لە براکان بەچەکی تاپڕ تەقەی لە براکەی خۆی کردووە لە ئەنجامدا ژنی براکەی بەر کەوتووە و بەوهۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستداوە".
لە بارەی ناسنامەی قوربانیەکەوە، شۆڕش ئیسماعیل وتی "ژنەکە بەناوی (أ، ڕ، ع) پیشەی ژنی ماڵەوەیە، تەمەنی ٢٦ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی قەڵاتە ".
لە ئێستادا، تەرمی ژنەکە دوای ئەنجامدانی پشکنیکی توێکاری ڕادەستی کەس و کاری کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنی بە پێی مادەی (٤٠٦) بۆ تۆمەتبار دەرچووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.