دژە تیرۆری کوردستان: ئەم شەو ٨ درۆن لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران

‌ساتی بەرپەچدانەوەی یەکێک لە هێرشەکانی ئەم شەو

دژە تیرۆری کوردستان سەبارەت بە هێرشە درۆنیەکانی ئەم شەو بۆ سەر شاری هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە.

چوار شەممە، ١٥ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستاندا هاتووە "ئەم شەو  لە کاتژمێرەکانی ٨:٥٣ تا ٩:٢٠، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە".

لە بارەی زیانەکانی هێرشەکانەوە، دژە تیرۆری کوردستان وتویەتی "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە".




PM:11:14:15/07/2026