بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەردەوامیی کەشی ساماڵ و جێگیربوونی پلەکانی گەرما دەکات.
کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ١٠ تا ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا جێگیر دەبێت. مەودای بینین لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەبەوەشکراوە، کەشوهەوای سبەی هەینی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٦، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە. ئاراستەی با وەک خۆی بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ١٠ تا ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. مەودای بینین کەمێک کەم دەبێتەوە بۆ نێوان ٧ بۆ ٩ کیلۆمەتر، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر:٤٣ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٤٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤١ پلەی سیلیزی
ئاکرێ:٤٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٤ پلەی سیلیزی
سۆران: ٤٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:٣٢ پلەی سیلیزی