شاندی ئیمراڵی دەم پارتی راگەیاندروێکی سەبارەت بە کۆبونەوەکەیان لەگەڵ هەریەک لە پارتی داد و گەشە پێدان (ئاکەپە) و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) بڵاوکردەوە.
پێنج شەممە، ١٦ تەمووز ٢٠٢٦، شاندنی دەم پارتی ئیمراڵی رایگەیاند "شاندەکەمان لە ١٥ی تەمووزدا لەگەڵ شاندی ئاکەپە و لە ١٦ی تەمووزدا لەگەڵ سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی، سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کۆبوونەوەی ئەنجامدا".
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەوە شاندەکە وتویەتی "ئێمە لە چاوپێکەوتنەکەدا لەسەر بارودۆخی پڕۆسەکە گفتوگۆمان کرد، ئەوەمان خستەڕوو کە پێویستە یاسای چوارچێوەیی دەستبەجێ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و گفتوگۆ بکرێت بۆ ئەوەی ئەو یاسایە وەڵامدەرەوەی چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە بێت".
شاندەکەی ئیمراڵی لەکۆتایی راگەیاندراوەکەدا جەخت دەکاتەوە کە "دانوستانەکانمان لەم بارەیەوە بەردەوام دەبن".