ئیدریس کۆڵەوازی، فەرماندەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پێگەی "سپی" ڕایگەیاند" کاتژمێر چوار و نیوی بەرەبەیان، ڕژێمی ئێران بە ژمارەیەک مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر کەمپ و دەوروبەری کەمپی زەرگوێزڵە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٩ کەس لە ئەندامانمان شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون."
هاوکات بەرپرسێکی دیکەی کۆمەڵە ئاماژەی بەوە کرد کە بەپێی ئاماری سەرەتایی، لانیکەم هەشت شەهید هەن و بەهۆی سەختیی برینی هەندێک لە بریندارەکانەوە، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی شەهیدەکان لە ئارادایە. هەروەها وتیشی'' ە ژمارەیەک برینداری دیکەش هەن، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی ئاگرەکەوە، هێشتا ئامارەکان بە وردی دیار نین.''
بەپێی زانیارییەکان، سێ مووشەک بەر ئەو بارەگایە کەوتوون کە شەهیدەکانی لێکەوتووەتەوە و سێ مووشەکی دیکەش لە دەوروبەری هەمان ناوچە داویانە، و تا ئێستاش هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامن.
لەلایەکی دیکەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٦، بە هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) هێرش کراوەتە سەر شاری هەولێریش. دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە سەرجەم هێرشە درۆنییەکان تێکشکێندراون و هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە.