بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەردەوامیی کەشی ساماڵ و بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا دەکات.
کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٦، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا. ئاراستەی با بەرەو باشووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ تا ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) دەبێت. مەودای بینین لە نێوان ٧ بۆ ٩ کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەبەوەشکراوە، سبەی شەممە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا. ئاراستەی با دەگۆڕێت بۆ باکووری ڕۆژئاوا و خێراییەکەی لە نێوان لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ تا ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) دەبێت. مەودای بینین لە نێوان ٧ بۆ ٩ کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٤٢ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٤٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٤٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤١ پلەی سیلیزی
ئاکرێ:٤٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٤پلەی سیلیزی
سۆران: ٤٢پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣١ پلەی سیلیزی