سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بە توندی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە دوو رۆژە بە بەردەوامی دەیکاتە سەر قونسڵگەری ئەمەریکا و هێزە کوردیەکانی ئۆپزسیۆنی ئێران لەناو خاکی هەرێم بە توندی سەرکۆنە دەکات.
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بارەی هێرشەکانی ئەم دواییە رایگەیاند، "به ئامانجگرتنی ههرێمی كوردستان و دەستپێکردنەوەی توندووتیژی، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندنێکدا کە رۆژی هەینی بڵاویکردەوە، دەڵێت، "ئەم هێرشانە هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەکەن و کۆسپ دەخەنە بەردەم هەوڵهكانی ئاشتی لە ناوچەکەدا".
لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان بە 904 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە. لە ئەنجامدا 29 شەهید و 138 بریندار هەن.
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، بە چەندین درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر هەولێر و سلێمانی.
کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیاندنێکدا " شەهیدبوون ی ٩ ئەندام و برینداربوونی چەند ئەندامێکی تری حزبەکەیانی" راگەیاند.
دوانیوەڕۆش جارێکی تر کۆماری ئیسلامی ئێران و هێرشی کردە سەر کەمپی سورداش لە ئەنجامدا دوو ئەندامی حزبی زەحمەتێکێشانی کوردستان کوردستان بریندار بوون.
هەروەها لە دوو رۆژی رابردوودا بە نزیکی ٢٠ درۆن هێرشکراوەتە سەر قونسڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر و بە پێی راگەیاندنی دژە تیرۆری ( پارتی) سەرجەمیان خراونەتە خوارەوە.