سامانە سروشتیەکان و کارەبا لە بارەی غازەوە دڵنیای دەدەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی کارەبا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن" ئەو کارەبایەی هەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت"، لە بارەی غازی ماڵانیشەوە، هاوڵاتیان دڵنیاكەینەوە قەیرانی گازی ماڵان روونادات.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان لەبارەی دۆخی گاز و کارەباوە رایانگەیاند" تیمێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەت پێکهاتووە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن و بەشێوەیەكی رێكوپێک ئەو بڕە كارەبایەی هەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دابەش بكرێت".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە " تیمێكی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەردەوام چاودێریی دۆخەكە و رێكخستنەوەی بەرهەمهێنان و گواستنەوزەی كارەبا دەكات.
لەبارەی دابینکردنی گازی شلی ماڵانیش،هەروو دوو وەزارەت دەڵێن" وەزیری سامانە سروشتییەكان رەزامەندیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی وەرگیراوە بۆ دابینکردن پێداویستیی رۆژانەی گازی ماڵان، هەر ئەمڕۆ چەندین تەنكەری گاز رەوانەی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەکرێت".
هەردوو وەزارەتەکە دەڵێن، "هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە قەیرانی گازی ماڵان روونادات و كار دەكرێت بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی كێڵگەی كۆرمۆر بە زووترین كات".
دوێنێ وەزارەتی کارەبا رایگەیاند کە ٢٥٠٠ میگاوات بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە لەسەر کۆرۆمۆر کارەبا کەمی کردووە، هاوکات شەوی رابردوو غازی کۆگا هەڵگیراوەکانی داناغازیان لە کۆرومۆر گواستەوە بۆ شوێنێکی ئارام.