باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەولێرەوە هۆشدارییەکی ئەمنیی کورت و بەپەلەی بۆ هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە"بەهۆی چالاکی درۆنەکان لە ئاسمانی هەولێر و هێرشە درۆنییەکانی ١٥ی تەممووز کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی کرابوون. داواکاری لە هاووڵاتیان دەکەین، لە ئامادەیی تەواودابن و خۆیان بپارێزن".
لە راگەیاندنەکەدا هاتووشە" چاودێری میدیاکان بکەن و ڕێنماییەکانی دەسەڵاتدارانی خۆجێی جێبەجێ بکەن".
نێردەی ئەمەریکا لە عێراق باس لەوەش دەکات، ئەگەری تێکچوونی گەشتە ئاسمانییەکان و داخرانی کتوپڕی ئاسمان هەیە.
لە بارەی گەشتکردنیشەوە هاتووە"ئەمریکا جەخت لەسەر هۆشداریی ئاستی ٤ گەشت بۆ عێراق دەکاتەوەو، هۆشداری دەدات گەشت نەکەن.
هۆشداریەکە ئەوەش دەخاتەڕوو کە بەهۆی مەترسییەکانی " تیرۆر، ڕفاندن و ململانێی چەکداری. دۆخی کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی لە هەولێر کراوەن و هاووڵاتیان دەتوانن بۆ هاوکاری پەیوەندییان پێوە بکەن".