قوربانییەکانی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە ١٤٤ کەس

‌وێنەیەکی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر بارەگای کۆمەڵە لە زڕگوێزەڵە

رێکخراوی ئاشتی نێودەوڵەتی ( CPT ) رایدەگەیەنێت "ژمارەی سەرجەمی قوربانییانی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان گەیشتە (١٤٤) کەس".

کامەران عوسمان یەکێک لە ئەندامانی تیمی رێکخراوە ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتژمێر ٦:٠٥ خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران، بە شەش موشەک هێرشی کردە سەر کامپی کۆمەڵەی شۆڕگێڕانی کوردستان لە زرگوێزەڵە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، (٩) کەس گیانیان لەدەستدا و (٢) کەسی تریش برینداربوون".

هەروەها دەشڵێت " تەواوی پێشمەرگە شەهیدەکانی ئەم ڕووداوە، لە ساڵی ٢٠٢٦دا پەیوەست بوون بە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و بوون بە پێشمەرگە ".

رێکخراوی ( CPT ) دەشڵێت " لە ساتەوەختی دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەهۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان، (٣٠) کەس گیانیان لەدەستداوە و (١١٤) کەسی تریش برینداربوون".







PM:06:52:17/07/2026