ژنێكی تەمەن ٥٢ ساڵ لەسەر بەرد هەڵدێرا و گیانی لە دەستدا


بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان، دکتۆر ئەحمەد حەسەن سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ژنێکی تەمەن ٥٢ ساڵ کە لە کوێستانەکانی کۆدۆ لە سنوری حاجی ئۆمەران هەڵدێراوە و گیانی لەدەستداوە زانیاری خستە روو.

هەینی، ١٧ تەمووز ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان  رایگەیاند "ئەو کاتەی ژنەکە گەیەندرایە نەخۆشخانەی چۆمان، گیانی لەدەستدابوو، شوێنەواری برینی قووڵ و گەورە بە سەریەوە دیار بوو، کە بەهۆی بەرکەوتنی بە تاشەبەردەکان دروستببوو، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەریی سۆران کراوە تاوەکو لێکۆڵینەوەی وردتر لەسەر هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بکرێت".

ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە ناوی سورم باپیرە، نیشتەجێی گەڕەکی بەختیارییە لە شاری سۆران،  دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانەکەی بۆ بەسەربردنی کاتی خۆش چووبوونە کوێستانی کۆدۆ.




PM:08:52:17/07/2026