هەڤاڵ ئەبوبەکر سەبارەت هێرشە درۆنیەکانی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان

‌وێنەیەک لە دوای بۆردوومانەکە

کەمێک پێش ئێستا بە درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر تاسڵوجە  و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە لە سنوورەکە کەوتۆتەوە، پارێزگای سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر لە راگەیاندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ سەر سلێمانی دەکات و دەڵێت "لە شوێنی بۆردومانەکان نزیک مەبنەوە".

هەینی، ١٧ تەمووز ٢٠٢٦، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت "بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ سەر شاری سلێمانی و کوردستان دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە بێلایەنانە و بەرپرسیارانە، بەشێک نین لەم جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووەتەوە".

هەڤاڵ ئەبوبەکر دەشڵێت"داوا لە هاوڵاتیان دەکەم لە شوێنی بۆردۆمانەکان نزیک نەبنەوە و رێگریی لە هاتوچۆی هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ نەکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن".

تا ئەم کاتە بەرپرسانی حیزبی سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت هیچ راگەیاندراوێکی بڵاونەکردوەتەوە.





PM:09:55:17/07/2026