دوای هێرشە درۆنیەکانی ئەم شەو بۆ سەر سلێمانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات "هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەکتان" نەبێت.
هەینی، ١٧ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەکتان نەبێت سەبارەت بەو ئاگرەی لە ڕۆژئاوای سلێمانی کەوتووەتەوە، ئەوەی لای ئێمە گرنگە سەلامەتیی گیانی ئێوەیە و دڵنیاتان دەکەینەوە سلێمانی ئارامە و لەژێر دەستی پاسەوانانی شارەکەتاندایە".
بەڕیوبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە "لە شوێنی ڕووداوەکە نزیک نەبنەوە و شەقامەکان بۆ هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چۆڵ بکەن".
ئەم راگەیاندراوە لە کاتێکدایە کە ئەمشەو بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی چەک و تەقەمەنی لە تاسڵوجە و درۆنێکیش لە بازیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی کەوتە خوارەوە و دواتر لە پارێزگای هەولێر چەند درۆنێک لە ئاسمان تەقێندرانەوە.