بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا
دەستگیرکردنی ٤ تۆمەتباری راگەیاند کە تۆمەتی ئەوەیان لەسەرە لە دۆسیەی کوشتنی
هاوڵاتییەک دەستیان هەیە.
لە راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا
هاتووە:
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان
دوو خێزاندا لەگەرەکی زەرگەتەی کۆن لەشاری سلێمانی دروستبوو، لە ئەنجامدا کەسێک
کوژرا و کەسێکی تر برینداربوو.
پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس، دەستبەجێ مەفرەزەکانی
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، دوای
ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی تاوانەکە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا چوار
تۆمەتبار بەناوەکانی (ع،م،س) لەدایکبووی (١٩٧٤)، (م،م،س) لەدایکبووی (١٩٨٣) بەپێی
ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان و هەردوو تۆمەتبار (ب،أ،ع) لەدایکبووی (٢٠٠٦)و تۆمەتبار
(ع،ع،خ) لەدایکبووی (١٩٧٥) بەپێی مادەی (٣١/٤٠٥/ی.س) لەیاسای سزادان دەستگیربکرێن.
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون
و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.