فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، مەزڵوم عەبدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان و "شەهیدبوونی ٩ پێشمەرگە" پەیامێکی بڵاوکردەوە.
شەممە، ١٨ تەمووز ٢٠٢٦، لە پەیامەکەدا مەزڵوم عەبدی رایگەیاند "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی نۆ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان لە شاری سلێمانی، لە ئەنجامی هێرشی ڕژێمی ئێران لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا، پێمان گەیشت. ئێمە جارێکی دیکە سەرکۆنەی هەر هێرشێک دەکەین کە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج".
فەرماندەی گشتی هەسەدە وتوشیەتی "پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کەسوکاری شەهیدان، سەرکردایەتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا مەزڵوم عەبدی دەڵێت"خوای گەورە شەهیدان بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەش بۆ برینداران دەخوازین".
بەرەبەیانی هەینی، ١٧ تەمووز ٢٠٢٦، لە هێرشێکی درۆنی رژێمی ئێران بۆ سەر گوندی زڕگۆێزەڵە لە سنوری پارێزگای سلێمانی ٩ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێران شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەس بریندار بوون.