پۆلیسی هەولێر: شەڕ و تەقەکردنەکەی بازاڕی قەیسەری بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە بووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند'' هێزەکانیان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەی بازاڕی قەیسەریی زێڕینگەران و هەردوو لایەنی شەڕەکەیان دەستگیرکردووە.''

ئەمڕۆ شەممە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە، دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوان دوو لایەندا لە بازاڕی قەیسەریی زێڕینگەران دروستبوو، کە لە ئەنجامدا تەقە کراوە و هاووڵاتییەک لە نێوانیاندا بریندار بووە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران دەگیرێتەبەر.



PM:10:29:18/07/2026