لە هێرشێکی درۆنیدا ٨ پێشمەرگەی پارتی ئازادیی بریندار بوون

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگای چەمشاری پارتی ئازادیی کوردستان لە نزیک کەمپی دارەشەکران و بەو هۆیەوە ٨ پێشمەرگە بریندار بوون.

لەمبارەیەوە ئەدیب خالدیان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان رایگەیاند، "هێرشەکە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانیی بووە و بەهۆیەوە ٨ پێشمەرگەمان بریندار بوون."

بە وتەی ناوبراو برینی چوار لە پێشمەرگەکان قورسە.

لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە ٢٨ی شوباتەوە تاوەکو ئەمڕۆ ١٩ی تەموز، هەرێمی کوردستان بە نزیکەی ٩٢٠ درۆن و موشەک بۆردومان کراوە. بەهۆی ئەم بۆردومانەوە تا ئێستا ٣٠ کەس شەهید بوون و ١٤٨ کەس بریندار هەن کە ٨٢ برینداریان پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن.




AM:10:24:19/07/2026