سوریا دەست بەسەر کاروانێکی دیکەی چەک و تەقەمەنی ئێراندا گرت

هێزە ئەمنییەکانی سوریا بۆ دووەمجار لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی قاچاغدا گرت کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە بۆ هێزەکانی حیزبوڵای لوبنان بەڕێکرابوون.

ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی ڕۆژی یەکشەممە لە میدیاکانی سووریاوە بڵاوکراونەتەوە، پێشاندەدەن کە ئەم چەک و تەقەمەنییانە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لەناو باری خەیاری چەند بارهەڵگرێکدا حەشاردرابوون.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاندووە کە ئەو چەکە "پێشکەوتووانە"ی لەسەر سنووری عێراق و سووریا دەستیان بەسەردا گیراوە، پێکهاتوون لە: موشەکی دوورهاوێژ - موشەکی دژە تانک - فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن).

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، بڕیار بووە ئەم بارە سەربازییە بگاتە دەست حیزبوڵا.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی سوریا ڕایگەیاندووە کە سەرجەم زانیارییە پێوەندیدارەکان بەم قاچاغی چەکەوە دەخرێنە بەردەست حکومەتی عێراق، ئەمەش بە مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی قووڵ لەسەر ئەو تۆڕە قاچاغچییەی کە خاکی عێراق و سوریا بۆ گواستنەوەی چەک بۆ حیزبوڵا بەکاردەهێنێت.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردووش حکومەتی سوریا دەستبەسەرداگرتنی کاروانێکی تری چەکی ئێرانی ڕاگرت کە بە هەمان شێوە بۆ هێزەکانی حیزبوڵا ڕەوانە کرابوو.




PM:12:17:19/07/2026