زیاتر لە ٧٥ هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند'' زیاتر لە ٧٥ هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی شەشیان (حوزەیران) وەرنەگرتووە، و مۆڵەتی یەک هەفتە دەدەنە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان.''

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، لەبارەی دواکەوتنی مووچەکانیان لەگەڵ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و دارایی لەسەر هێڵن و حکومەت پێی ڕاگەیاندوون کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان ڕانەگەیەندراوە.

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست جەختی کردەوە، تەنیا ئەم هەفتەیەیان وەک مۆڵەت بۆ حکومەت دیاری کردووە و ڕایانگەیاند، ئەگەر لەم ماوەیەدا وەڵام نەدرێنەوە، ناڕەزایەتییەکانیان بۆ بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر دەگوازنەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە مانگانە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە لە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی دواکەوتن دەبێتەوە.



PM:07:58:19/07/2026