به‌رپرسی کۆمیه‌ته‌ی مه‌خموری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان رایگه‌یاند " پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 17-1 ئاسایش له شارۆچه‌که‌ی مه‌خمور چوار کادێری یه‌کێتیان ده‌ستگیر کرد"، دواتر هه‌ر ئه‌مشه‌و ئازادیکردن.
به‌رپرسی کۆمیه‌تی یه‌كێتی نیشمانی کوردستان له مه‌خمور ره‌شاد گه‌ڵاڵی به سپی میدیای راگه‌یاند" به‌بێ ئاگاداری لیژنه‌ی ئه‌منی مه‌خمور و بڕیاری دادوه‌ر ئه‌مرۆ ئاسایش چوار کادیری سه‌نته‌ری گه‌نجانی یه‌کێتی ده‌ستگیر کردووه‌و گواستۆته‌وه بۆ هه‌ولێر و له‌وێ زیندانن".
ره‌شاد گه‌ڵاڵی وتی" گیراوه‌کان هه‌ر یه‌ک له سامان ئه‌حمه‌د به‌رپرسی رێکخراوی ئازادی لاوان له مه‌خمور، دلێر ته‌حسین کارگێری رێکخراوه‌که، مه‌به‌ست مه‌غدید ئه‌ندام، سامر نوری"یه.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له‌هه‌ڵمه‌تی ئه‌مرۆدا ئاسایش چه‌ند گه‌نجێکی تریشی ده‌ستگیرکرد، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌وانی ئازادکردو" به‌س گیراوه‌کانی یه‌کێتیان هێشته‌وه".
ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هۆکاری ده‌ستگیرکردنه‌که تا ئێستا نازانن و وتی" به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی ده‌ستگیریان کردوون، هه‌تا به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌ک یه‌کێتی".
کاتژمێر 10 ی شه‌و هه‌ر چواریان ئازادکران.