کۆمپانیای گوڵف کیستۆن پترۆلیۆم ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی تەموز ڕاگرتنی کارەکانی بەرهەمهێنانی
نەوتی لە کێڵگەی شێخان بەشێوەیەکی کاتی ڕاگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ پەرەسەندنەکانی ڕەوشی
ئەمنیی ناوچەکە گەڕاندەوە.
کۆمپانیاکە کە یەکێکە لە کۆمپانیا بیانییەکانی بواری بەرهەمهێنانی
نەوت لە هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "وەک ڕێکارێکی
سەلامەتی بەشێوەیەکی کاتی کارەکانی بەرهەمهێنانمان ڕاگرتووە و ئەم هەنگاوەشمان
هاوشێوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دیکەی نەوتە کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن."
هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە دامەزراوە و سامانەکانی کۆمپانیاکە
هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە و پێش دەرکردنی ئەم بڕیارەش، کۆی ئاستی بەرهەمهێنان لە
کێڵگەی شێخان زیاتر بووە لە ٤٥ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
لە
کۆتاییشدا کۆمپانیاکە ڕوونیکردووەتەوە کە بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و لە کاتی
گونجاودا پێشهاتی نوێ بڵاودەکەنەوە.