بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە بە درۆنێك هێرش كرایە سەر نزیك ئەشكەوتی جاسەنە و هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوو.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی رایگەیاند بەرەبەیانی ئەمرۆ درۆنێك لە نزیك ئەشكەوتی جاسەنە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و لە نزیك سورداش كەوتە خوارەوە.
بە وتەی سەرچاوەكە پێدەچێت بە گومانی بوونی هێزەكانی كۆمەڵە لەو ئەشكەوتە لە لایەن ئێرانەوە كرابێتە ئامانج، بەڵام هیچ هێزێكی كۆمەڵە لەو نزیكانەوە نین و هێرشەكانی ئێران تەنیا بۆ نانەوەی ترس و دڵەڕاوكێیە لەناوچەكە.
بەگوێرەی ئامارەکان لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل
لەگەڵ ئێران لە ٢٨ی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە ٩٢٢ درۆن و موشەک بۆردوومان کراوە.
لە ئەنجامدا ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٨ کەسی دیکە بریندار بوون.