لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە
عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران، کار لەسەر ئامادەکردنی لیستێکی
تایبەت دەکات کە ناوی نزیکەی ١٢٧ کەسایەتیی تێوەگلاو لە دۆسیەکانی گەندەڵی و بەقاچاخبردنی
پارەی گشتی لەخۆدەگرێت. ئامانجی ئەم هەنگاوەش دەستبەسەرداگرتنی خانوووبەرە و داراییەکانیانە
لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بە مەبەستی گێڕانەوەیان بۆ سەر خەزێنەی دەوڵەت.
سەرچاوەیەکی حکومی بە پێگەی
"شەفەق نیوز"ی ڕاگەیاندووە کە تیمێکی پسپۆڕی سەر بە لیژنەکە، چاودێریی ئەو
پارە و موڵکانەیان کردووە کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ەوە بە پارەی گشتی کڕدراون.
بەپێی
زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، تێوەگلاوەکان خاوەنی خانوووبەرە، دارایی، هۆتێل و هاوینەهەواری
گرانبەهان لە وڵاتانی تورکیا، ئیمارات، کوێت، لوبنان، قەتەر، ئوردن، عومان، ئێران،
لەگەڵ چەند وڵاتێکی تری ئەفریقایی و ئەورووپی.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی
عێراق لە ٢٨ی حوزەیرانی ڕابردووەوە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی گێڕانەوەی پارەی گشتیی ڕاگەیاندووە،
کە تا ئێستا دەستگیرکردنی چەندین بەرپرس، پەرلەمانتار و بازرگانی لێکەوتووەتەوە.