نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستاندا بە بەرزی دەمێنێتەوە


دوو شەممە، ٢٠ تەمووز ٢٠٢٦،  ماوەی چوار رۆژە نرخی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ناویشیدا بەنزین.

نرخی جۆرەکانی بەنزین لە هەولێر ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

سوپەر: ١٩٥٠
محسن:١٧٥٠
نۆرماڵ: ١٣٥٠

نرخی جۆرەکانی بەنزین لە سلێمانی ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

سوپەر: ١٥٠٠
محسن: ١٣٥٠
نۆرماڵ: ١١٠٠

ئەمڕۆ، وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا رێکارەکانی کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی ئاشکرا کرد و دەڵێت "نابێت نرخی بەنزینی حکومی بە کوالێتی نۆرماڵ لە ٧٥٠ دینار و هی بازرگانیش لە ٨٥٠ دینار  زیاتر بێت".

پێنج شەممە ١٦ تەمووز، کۆمپانیای دانە گاز رایگەیاند "بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەکانەوە، بەرهەمهێنانیان لە کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی راگرتووە، کە سەرچاوەی سەرەکیی گازی شل و سووتەمنییە بۆ وێستگەکانی کارەبا".




PM:05:42:20/07/2026