کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی نوێ لە پلەکانی گەرمادا بەخۆیەوە دەبینێت و ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٦، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانی باکووری هەرێم پەڵەهەور دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت بە خێرایی ١٠ - ٢٠ کم/ک بڕوات، بەڵام لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم چالاک دەبێت بۆ ٣٠ کم/ک. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ ٢ بۆ ٣ پلە بەرز دەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کەشی سبەی چوارشەممە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٦، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات پەڵەهەور دەبێت. ئاراستەی با دەبێتە باکووری خۆرئاوا بە خێرایی (١٠ - ٢٠) کم/ک. پلەکانی گەرما بەراورد بە کەشی ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٤٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٤٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٤پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٤ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٧ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٤٣ پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : ٣٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤٢ پلەی سیلیزی