ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ئازادی کوردستان (پاک)، ئەدیب خالیدیان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان دەڵێت "لە کاتژمێرێکدا بە ٥ مووشەکی بالیستی هێرش کرایە سەر بنکەی چەمشار لە نزیک کەمپی دارە شەکران لە پارێزگای هەولێر".
سێ شەممە، ٢١ تەمووز ٢٠٢٦، ئەدیب خالیدیان، ئەندامی سەرکردایەتیی پاک رایگەیاند "یەکەم و دووەم مووشەک کاتژمێر ٨:٣٠ بوو، سێیەم مووشەک لە ٨:٥٦ خولەک و چوارەم و پێنجەمیش کاتژمێر ٩:٠٠ـی شەو بوو، هەر پێنج مووشەکەکە لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە بەرپەرچ دراونەتەوە و خراونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکیان نەبووە".
رۆژی یەکشەممە، ١٩ تەمووز ٢٠٢٦، بە درۆنێک هێرش کرایە سەر بارەگای ئەو حیزبە و ٨ پێشمەرگەیان بریندار بوون.