پڕۆژەی رووناکی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد کە "بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی وزەدا، کارەبای بەشێکی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک پچڕاوە و تیمە ئەندازیارییەکانیش کار بۆ چارەکردنی کێشەکە و زوو گەڕاندنەوەی کارەبا دەکەن".
سێ شەممە، ٢١ تەمووز ٢٠٢٦، پرۆژەی رووناکی رایگەیاند "ئەم پچڕانە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکیی لەپڕ لە هێڵە سەرەکییەکانی گواستنەوەی تەزووی کارەباوە دروستبووە، کە کاریگەریی کردووەتە سەر دابەشکردنی وزە لە چەند بەشێکی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک".
پڕۆژەی رووناکی دەڵێت "هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، کە تیمەکان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەو کێشە تەکنیکییە چارە بکەن و کارەبا بگەڕێتەوە".