ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵی بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بڵاو کردەوە.
سێ شەممە، ٢١ تەمووز ٢٠٢٦، بەپێی راپۆرتەکە " لە ماوەی ٦ مانگدا هەزار و ٤٣١ حاڵەتی ڕاستەوخۆی پێشێلکردنی مافی ژیان، ئەشکەنجە و دەسبەسەرکردن تۆمار کراوە، لە ڕەوتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکاندا ناسنامەی ٢٣١ هاوڵاتیی کوژراوی کورد (لەوانە ۱٥ ژن و ۲۰ منداڵ) پشتڕاست کراوەتەوە کە زۆربەیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم شەهید کراون".
"لەم ماوەیەدا ٣٠ هاوڵاتیی کورد لە سێدارە دراون و ٦٥٤ کەسی دیکەش دەسبەسەر کراون کە بەرەوڕووی ئەشکەنجەی سەختی جەستەیی و دانپێدانانی زۆرەملێ بوونەتەوە"، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا وا دەڵێت.
کوردپا ئاماژەی بەوەش کردوە "شارەکان و بەکارهێنانی زیاتر لە ٤٠ بنکەی گشتی و مەدەنی لەوانە نەخۆشخانە و قوتابخانەکان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێناوە، لە ئەنجامی شەڕ و هێرشە سنووربەزێنەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بە هاویشتنی زیاتر لە ٨٣٠ مووشەک و دڕۆن، ٢٠ کەس (لەوانە پێشمەرگە و هاوڵاتیی مەدەنی) شەهید بوون و کەمپەکانیش وێران کراون".
سەبارەت بە ئاماری کۆڵبەر ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە کە لەم "شەش مانگەدا ٢ هاوڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە، هەروەها ٦ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بوونەتە قوربانی (٢ کوژراو و ٤ بریندار)".
کوردپا ئاماژەی بەوەکردوە "لە ١٥ ساڵی ڕابردوودا، کۆی گشتیی ٢ هەزار و ٦١٣ کۆڵبەر و لە ١٤ ساڵی ڕابردووشدا ٤٨٣ هاوڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی".