بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری
داهاتوو بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە
ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با: باکووری خۆرئاوا. خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ - ٢٠) کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا. مەودای بینین: لەنێوان (٩ - ١٠) کیلومەتردا دەبێت.
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەی گەرمای
پێشبینیکراوی شار و ناوچەکان (بە پلەی سیلیزی):
هەولێر ٤٣
سلێمانی ٤٠
دهۆک ٤٢
هەڵەبجە ٤٤
چەمچەماڵ ٤٣
زاخۆ ٤٤
پیرمام ٣٩
گەرمیان ٤٦
ئاکرێ ٤٣
حاجی ئۆمەران ٣٠
سۆران
٤١
سبەی پێنجشەممە ئاسمان
بەساماڵی دەمێنێتەوە. ئاراستەی با: باکووری خۆرئاوا. خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (٥ - ١٥) کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا. مەودای بینین: لەنێوان (٩ - ١٠) کیلومەتردا دەبێت.
پلەکانی گەرما: کەمێک
بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی شار و ناوچەکان (بە پلەی سیلیزی):
هەولێر ٤٤
سلێمانی ٤١
دهۆک ٤٣
هەڵەبجە ٤٥
چەمچەماڵ ٤٤
زاخۆ ٤٥
پیرمام ٤٠
گەرمیان ٤٧
ئاکرێ ٤٤
حاجی ئۆمەران ٣١
سۆران ٤٢