وەزارەتی دارایی و
ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی حەوت و ڕاپۆتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شەشی
ڕادەستی دارایی عێراق کرد.
وەزارەتی دارایی و
ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران
و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران لەلایەن
تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری
وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
دەشڵێت: لەسەر ڕاسپاردەی
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ناوی ٩٨١ فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە ٦٠ ساڵ
تێپەری بوو داخڵی لیستی مووچە کرانەوە و تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن.