وتەبێژی حکومەتی عێراق: عەلی زەیدی سەردانی ئێران دەکات

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند'' عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سبەی پێنجشەممە لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دەدات.''

وتەبێژی حکومەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە سەرۆک وەزیران لەلایەن شاندێکی وەزاریی ئاست بەرزەوە یاوەری دەکرێت و سەردانەکە جەخت لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری بازرگانی، گواستنەوە، کشتوکاڵ و تاوتوێکردنی دۆسیەی گاز دەکاتەوە.

لەبارەی پێشهاتە هەرێمایەتییەکانەوە جەختی کردەوە عێراق دەستپێشخەرییەکی دیپلۆماسیی هەڵگرتووە، بەڵام قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بابەتێکی تەواو عێراقییە و لە هیچ سەردانێکی دەرەکیدا تاوتوێ ناکرێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد بانکی ناوەندی بەشداری لە دەستپێکردنی سندوقی گەشەپێداندا دەکات و حکومەتیش لە تێکۆشان دژی گەندەڵی بەردەوامە. هەروەها ڕوونی کردەوە دۆسیەی ئاو یەکێک دەبێت لە دیارترین ئەو باباتانەی لە کاتی سەردانی سەرۆک وەزیران بۆ ئێران و تورکیا لە کۆتایی ئەم مانگەدا تاوتوێ دەکرێت.



PM:05:19:22/07/2026