ناوی ئەو بەنزینخانانە بڵاو دەکرێتەوە کە سبەینێ بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەش دەکەن


سەرۆکی ئەنجومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر، جەنگی مەجید لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاشکرایکرد کە سبەینێ لە ٥٥ بەنزینخانەی هەولێر و سۆران بەنزینی ٧٥٠ دیناری دابەش دەکرێت.

چوار شەممە، ٢٢ تەمووز ٢٠٢٢، سەرۆکی ئەنجومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر رایگەیاند "بۆ سبەی لە شاری هەولێر و سۆران ٥٥  بەنزینخانە بەنزینی ٧٥٠  دیناری و ٨٥٠  دیناری دابەش دەکەن، کە بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەتە، بڕی ئەو بەنزینەی بۆمان دێت زیادی کردووە، پێشتر رۆژانە ٢٠ تانکەر بەنزینمان بۆ دەهات، بەڵام ئەمڕۆ ٥٠ تانکەرمان بۆ هاتووە".

"لەناو شاری هەولێر ١٠٠  بەنزینخانە هەن، سبەی لە ٥٥  بەنزینخانەیان بەنزینەکە دابەش دەکەین، رۆژی دواتریش بۆ ئەو ٤٥ بەنزینخانەیەی دیکە دێت و ئەوانیش بە هەمان نرخ دابەشی دەکەن"، جەنگی مەجید وا دەڵێت. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە ٨٥٠ دینار، موحەسەن بە هەزار دینار و سوپەریش بە ١٢٠٠  دینار بفرۆشرێت.

ئەم بڕیارەی حکومەت دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی سووتەمەنی بەرزبۆوە و  لیترێک  بەنزینی سوپەر ١٩٠٠  دیناری تێپەڕاند و لیتری نۆرماڵیش گەیشتە ١٤٠٠ دینار.

ناوی بەنزینخانەکان لە پارێزگای هەولێر:     





PM:10:53:22/07/2026