فەرمانی پلە بەرزکردنەوە بۆ ٧٢٩ ئەندامی هێزەکانی ئاسایش دەرکرا

بە فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پلە بەرزکردنەوە بۆ ٧٢٩ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێت.

بە پێی نووسراوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ژمارە (٢٢٢٦)، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٣ی تەمووز فەرمانەکە دەرچووە، تێیدا ئاماژە بە لیستێکی (٧٢٩) کەسی کراوە، کە پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (١٦٥) لە ٢٢/٧/٢٠٢٦ بە فەرمانی سەرۆک وەزیران پلەیان بەرز دەکرێتەوە؛ لیستەکە بە ناوی ملازم (توانا سەباح محەمەد عەزیز) دەستپێدەکات و بە ناوی عەمید (ئومێد زرار فەتحوڵڵا عومەر) کۆتایی دێت.

پلەکانیان بە گوێرەی ماددەی ١٠ لە یاسای راژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی فیدراڵی ژمارە (١٨)ـی ساڵی ٢٠١١ بەرکار لە هەرێمی کوردستان، لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەبێت.

هەر لە فەرمانەکەدا هاتووە، سوڕانەوەی خزمەتی ئەوانەی ناویان کە زنجیرەی ٣٥ و ١٨١ و ٦٤٩ی لیستەکەدا هاتووە، جێگیر دەکرێت و فەرمانەکەش لە رێکەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.




PM:06:01:23/07/2026