کەرکوک.. دوو بەرپرسی پێشوو دەستگیر دەکرێن


هێزێکی ئاسایشی نیشتمانی دوو بەرپرسی پێشووی کەرتی ڤێتێرنەرییان لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرد، کە تۆمەتبارن "بە ساختەکردنی نووسراوی فەرمی و بەهەدەردانی سامانی گشتی".

پێنج شەممە، ٢٣ تەمووز ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکان دەستگیرکراوەکان پێکهاتوون لە بەڕێوەبەری پێشووی ڤێتێرنەری کەرکوک و بەرپرسی پێشووتری هۆبەی ڤێتێرنەری ناحیەی شوان سەر بە حکومەتی فیدراڵ.

سەرچاوەیەک لەبارەی وردەکاریی تۆمەتەکان بە میدیاکانی راگەیاند "چەندین تۆمەت لەسەر ئەو دوو بەرپرسە ساغ بوونەتەوە، لەوانە:  ساختەکردنی نووسراوی فەرمی، بەهەدەردانی بڕی ٧٥ ملیۆن دیناری مانگانە و تێوەگلان لە دۆسیەی هێنانی نایاسایی ئاژەڵی سووری".





PM:09:56:23/07/2026