بارەگای ئەرتەشی ئێران لە پیرانشار بۆردومان کرا

ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا شاری پیرانشار لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کردە ئامانج کە بە پێی زانیارییەکان، بارەگای ئەرتەشی ئێران لە شارەکە بۆردومان کراوە.

لەمبارەوە حامید سەفاری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ هێرشەکەی سەر پیرانشاری پشتراستکردەوە و رایگەیاند، هێرشەکە بەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ بووە و ناوچەیەک کراوەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

بە وتەی ناوبراو ‌هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکان نییە، بەڵام لە هێرشەکەدا زیان بە چەندین ئۆتۆمبێلی نزیک لە شوێنی بۆردوومانەکە گەیشتووە.

میدیا خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن، بارەگای ئەرتەشی ئێران لە نێو شاری پیرانشار بۆردوومان کراوە و دەنگی چەند تەقینەوە لە نێو بارەگاکە بیستراوە. هاوکات گرتەڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتە کە تێیدا دەردەکەوێت، لە دوو شوێن لە نێو بارەگاکەی ئەرتەش، دووکەڵ بە ئاسمانی ناوچەکەدا بەرزدەبێتەوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینی چەناڵی تێلێگرامی سپی بە:

https://t.me/speemedia





PM:01:03:24/07/2026