جەمال کۆچەر: پێویستە بیانوو نەدەینە دەست بەغدا مووچە دوا بخات


ئەندامی پەرلەمانی عێراق، جەمال کۆچەر رایگەیاند " پێویستە هەرێم ١٢٠ ملیار دینارەکە دابین بکات، تا بەهانە نەدات بە دەستی بەغداوە".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت"  ئامانج لە دابینکردنی ئەم بڕە پارەیە بڕینی ڕێگەیە لەبەردەم هەر بیانوویەکی حکومەتی فیدراڵ بۆ دواکەوتن یان بڕینی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێم".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا کۆچەر، جەختیکردەوەکە پێویستە هەرێم پابەندییە داراییەکانی جێبەجێ بکات تا پرۆسەی ناردنی مووچە لە لایەن بەغداوە ڕووبەڕووی ئاستەنگ نەبێتەوە".

حکومەتی هەرێم جەخت لەوە دەکاتەوە کە داهاتی نانەوتی کەمیکردووەو ناتوانێت مانگانە ١٢٠ ملیار دینارەکە رەوانەی بەغدا بکات، ئەوە لە کاتێکدایە کە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گەندەڵیەکی زۆر لە داهاتی ناوخۆی هەرێمدا هەیەو، شەفاف نییە.




PM:03:26:24/07/2026