پاش ١٧ ساڵ دابڕان، بۆ یەکەمجار سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سوریا تاوەکو تاوتوێی دۆخی سیاسی و مرۆیی ئەو وڵاتە
بکات.
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە
شاری دیمەشق و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شارەکە لەلایەن ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی
سووریاوە پێشوازی لێکرا. ئەمە یەکەم سەردانی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ
سوریا لە دوای ساڵی ٢٠٠٩، کە ئەو کات بان کی مۆن سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو.
ئامانجی سەرەکیی گۆتیرێس لەم سەردانەدا، خستنەڕووی پاڵپشتیی
نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ گەلی سووریا و قۆناغی ڕاگوزەری ئەو وڵاتە، کە زیاتر لە ١٣
ساڵە بەدەست شەڕی ناوخۆییەوە دەناڵێنێت. بڕیارە لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا، سکرتێری
گشتی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیمەشق
کۆببێتەوە.